|
STOP
ماڵپەڕی جەبار شێخانی
خستنەڕووی دزییەکی ئاشکرای ماڵپەڕی جەبار شێخانی
ئێمە لە ماڵپەڕی سەباح مەجید دوای ئەوەی ماوەی 12 کاتژمێرمان بە ستافی
ماڵپەڕی جەبار شێخانی دا بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئەو بابەت و بەشانەی کە
لە ماڵپەڕی سەباح مەجیدیان دزیوە
لەناو ماڵپەڕە مشەخۆرەکەی خۆیاندا لای بەرن یان هەر هیچ نەبێت وەک سەرچاوە
ئاماژە بە ماڵپەڕی سەباح مەجید بکەن کە ئەو شتانەیان لێ دزیوە!!! بەڵام
بەداخەوە وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی جەبار شێخانی مشەخۆر گوێی بە ماوە و
ئاگادارکردنەوەکەی ئێمە نەدا و سووربوو لەسەر ئەوەی کە ئێمە بە خەڵکی کوردستانی
رابگەیەنین کە ئەوان چەند دزێکن و تەنها و تەنها بابەت و بەشی ماڵپەڕەکانی
دیکە دەدزن و لە ماڵپەڕی خۆیاندا بڵاوی دەکەنەوە.
من لێرەدا پێش ئەوەی ئاماژە بە دزییەکانی جەباری مشەخۆردا بکەم، حەز
دەکەم چەند راستییەک روون بکەمەوە بۆ خوێنەران و میوانە بەردەوامەکانی
ماڵپەڕی سەباح مەجید و ماڵپەڕە بەڕێزەکانی دیکە، ماڵپەڕی جەبار شێخانی
هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە بە دزینی بابەتی جۆراوجۆر دەستی پێکردووە
و فرچکی گرتووە، بۆیە لە کوردەواریشدا گوتویانە (
قونێک
فێرە تڕ بێت تەرکی ناکات)!! یان گوتویانە ((بگری بە شیریی بەرنادەیت بە
پیریی)) ئیدی ئەو دوو پەندە کوردەوارییە رەسەنە هەر دەڵێی بەسەر خودی
جەباری نەفس نزمدا گوتراوە (هەزار رەحمەت لە گۆڕتان پێشنینان)).
کە دەڵێین جەباری مشەخۆر دیارە لە خوت و خۆڕا وا ناڵێین، بەڵکو بە
بەڵگەوە دەیسەلمێنین کە خودی جەباری نەخۆش و سەرگەردان کار و پیشەی تەنها
و تەنها مشەخۆرییە و سەرقاڵی ئەوەیە کە شت لە ماڵپەڕە کوردییەکان بدزێت
و بەناوی خۆیەوە بڵاوی بکاتەوە، بەمەش لە باشترین حالەتدا دزێکی دزێو و
ناقۆڵایە و لە مشەخۆرێکی تەمبەڵ و تەوەزەڵی حازر خۆر هیچی دیکە نییە!
ئێمە ماف بەخۆمان دەدەین کە بەتوندترین زمان لەسەر ئەو نەخۆشە بنووسین،
چونکە پێشتر ئاگادارمان کردبووەوە، بۆیە جەباری دز و مشەخۆر و نەخۆش
هەقە رووی نەبێت جارێکی تر شت لە ماڵپەڕەکانی دیکە وەربگرێت و ئاماژە
بەناویان نەکات و هیچ حیساب بۆ ماندووبوون و شەونخونی خەڵکانی دیکە نەکات،
هەروەها ئەو نەخۆشە هەقە پەشیماننامەیەک بنووسێت و لە هەموو ماڵپەرە
کوردییەکاندا بڵاوی بکاتەوە و تیایدا دان بە هەموو ئەو دزی وپێشێلکارییانە
بنێت کە لەبەرامبەر ماڵپەڕە کوردییەکاندا کردوونی، هەڵبەت ئەگەر وا بکات
دیارە ئێمە لە ماڵپەڕی سەباح مەجید بە سنگفراوانی خۆمان لێی دەبوورین و
دەستخۆشیشی لێدەکەین بۆ هەنگاوێکی وەها، بەڵام ئەگەر لە کارەکەی بەردەوام
بێت ئەوە درێغی ناکەین لە نووسین و ئاشکراکردنی راستییەکان بۆ خوێنەرانی
ماڵپەرە کوردییەکان بەگشتی و خوێنەرانی ماڵپەڕەکەمان بەتایبەتی.
بەڕێزان ئیدی کاتی ئەوە هاتووە کە دزییەکانی جەباری سەرگەردان و نەفس
نزم ئاشکرا بکەین، بەڕێزان ئێمە لە ماڵپەڕی سەباح مەجید هەروەک پەیمانمان
بە خوێنەرانی خۆمانداوە کە 2000 نامەی مۆبایلیمان
بۆ ئامادەکردوون و هەر جارەی بەشێکی دەکەین بەدیاریی، ئێمە هەر زوو وەک
بڵێی شتێک لەناخەوە ئاگادارمان بکاتەوە هەموو نامەکانی مۆبایلمان بە
یەکجار نەخستە بەردەستی خوێنەران، بەڵکو هەر جارەی بەشێکمان بڵاوکردۆتەوە،
دیارە ناخمان لەوەی ئاگادارکردبووینەوە کە رەنگە رۆژێک نەفس نزمێکی وەک
جەبار شێخانی هەڵسێت و سەرجەم نامەکان بەناوی ماڵپەڕی خۆیانەوە بڵاوبکاتەوە،
بەڵام خۆشبەختانە تەنها چەند سەد نامەیەکان جارێ بڵاوکردۆتەوە کە بە
هەوڵ و ماندووبوونی سەرپەرشتیاری بەشی نامەکانی مۆبایل لەلایەن کاروان
مەجیدەوە ئامادەکراون، بەڵام بۆ بەرچاو روونی ئێوە فەرموون بزانن
جەباری بێ ئابڕووی مشەخۆری نەخۆشی نەفس نزم چۆن هەموو نامەکانی مۆبایلی
بەناوی ماڵپەڕی خۆیەوە بڵاوکردۆتەوە؟! سەیر لەوەدایە کە هەندێک هەڵەی
زمانەوانی لەنێو نامەکاندا هەبوو کە خەریکی چاککردنیان بووین، بەڵام
ئەو نەخوێندەوارە تەنانەت هەڵە زمانەوانییەکانی وەک خۆی کۆپی کردووە؟!
ئەوەیە کورد دەڵێ ((نەزانی بەڵای خوایە)). بۆیە ئەو نەزان و کاڵفامە کە
پێدەچێت قۆپییەچییەکی باشیش بووبێت لەژیانی خۆیدا دووچاری ئەو هەڵە
مەزنە بۆتەوە و تەنها و تەنها شەرمەزاری و سەرگەردانی بۆ ماوەتەوە،
بەڕێزان فەرموون سەردانی بەشی نامەی مۆبایلی سەباح مەجید بکەن و
سەیرێکی ماڵپەڕی جەباریش بکەن بزانن ئەو دزە پیشەگەر و موعتەریفە چۆن
بێشەرمانە هەموو نامەکانی کۆپی کردووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ماڵپەڕی
سەباح مەجید بکات یان هەر هیچ نەبێت ئاماژە بەناوی کاروان مەجید بکات
کە هەموو ماندووبوونەکە هی ئەوە، من دەمەوێت لێرەوە بەو دزە بڵێم کە
ئەگەر پێشتر ئێمەی ئاگادار بکردبایەوە ئەوە ئێمە لە خۆبردووانە هەموو
نامەکانمان بۆ دەنارد و پێشکەشمان دەکرد، چونکە مەبەستی ماڵپەڕ لای
ئێمە تەنها خزمەتکردنە بە تاکی کورد نەک پەیداکردنی پارە کە جەبار بۆی
شێت بووە.
وێڕای
ئەمانەش بەشی جاڤا سکریپتی وەک خۆی و تەنانەت بە باکگراوندی خۆیەوە
دزیوە! (دەستەکانت خۆش بێت گەورە دز) کاکە ئەم بەشە کە کۆد بە کۆدی خۆم
کۆم کردۆتەوە و وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی تۆ بە چ هەقێک دزیوتە خاڵۆ؟
تۆ سەیری ئەو داماوە کڵۆڵە بکە، ماڵپەڕێک بەڕێوەدەبات و جارێ جاڤا
سکریپت و بەرنامەی جاڤا لێک جیا ناکاتەوە، بڕۆن سەیری ماڵپەڕەکەی بکەن
بۆ جاڤا سکریپت وێنەی بەرنامەی جاڤای داناوە ئەو هەش بەسەری کۆڵەوارە!!
بەخودا با پێت بڵێم کە تۆ تا ئێستا بەرنامەی جاڤا و جاڤا سکریپت لێک
جیا نەکەیتەوە دڵنیاشم کە (کێر) و گێزەریش لێک جیا ناکەیتەوە، بەخودا خاسە
تەمەرخان ترێی هێنا!! تۆ هەقە خولێکی رێزگرتنت بۆ بکرێتەوە، ئەوە تۆ لەلای
خۆت چەند ساڵە لە دەرەوەی کوردستان دەژیت و خۆتان بە کەسێکی رۆشنبیر
دادەنێت، برا چۆن دەبێت دزی بکەیت؟ ئەوە رۆشنبیرییە یان تاریکبیرییە
هەی کاڵفام، بەسە شەرم لە کەس نا شەرم لە خۆت بکەوە و عاقڵ بە عاقڵ!!
بەخودا
ئەگەر کار وا بڕوات ئەو جەبار ناوە لەسەر دزییەکانی خۆی بەردەوام بێت،
ئەوە هیچ پێمان سەیر نابێت کە تەنانەت رۆمان و کتێبەکانی دیکەی نووسەر
سەباح مەجیدیش بەناوی خۆیەوە بڵاوبکاتەوە؟!! کاکە مادام ئەوەندە
نەخۆشیت و حەز بە دزی دەکەیت بڕۆ بەرهەمەکانی سەباح مەجیدیش بەناوی
خۆتەوە بڵاوبکەوە هەی چاوی راستەم؟!!
هیوادارین ئەو مشەخۆرە بەخۆیدا بچێتەوە و داوای لێبووردن نەک لە ئێمە بەڵکو
لە ماڵپەڕەکانی دیکەش بکات کە شتی لێ دزیون، بۆ نموونە
ماڵپەڕی مەبەست و
ماڵپەڕی کوردیش لۆڤ و
ماڵپەڕی کوردسایت کە ناوێرن لە ترسی ئەو دزە شتێکی نوێ بکەن ئەو لێیان
دەزێت،
خۆ مهکۆی
کوردیش لۆڤت وێران کرد خودا وێرانت بکات! ماڵپهڕی مهبهستت کاولکرد
ههی کاول بی بۆ خاتری 144 ههزار پێغهمبهران، ئهم داماوه واز له
له ماڵپهڕی مهبهست ناهێنێت که هی کهمئهندامانه؟ سهیره!! تۆ
لهوه گهڕێ بهشی عهرهبی ماڵپهڕی کوردسایتت وهک خۆی لای خۆت بلاوکردهوه!
بهشهرهفت ئێستا خۆت بڵێ تۆ چی؟ حهزدهکهین خۆت پێمان بڵێی (من دز،
بهخودا شهرمهزاری ههمووتانم و تۆبه چیتر دزی ناکهم)!!
لەکۆتاییدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە قسەیەک هەبوو لە سەرەتای
نەوەدەکانەوە دەکرا سەبارەت بە گۆرانیبێژ (تەها حاجی) ئەویش ئەوە بوو
دەیانگوت (( ئیبراهیم تاتڵیس ناوێت گۆرانیەک بڵێ تەها حاجی دوای
سەعاتێک دەیکاتە کوردی) بەڵام ئەمڕۆ ماڵپەرە کوردییەکان ناوێرن شتێکی
نوێ دانێن بۆ بەیانییەکەی جەباری دز و نەخۆش و مشەخۆر دەیدزێت و بۆخۆی
بڵاوی دەکاتەوە!! ئێمە زۆرمان لەسەر کەسایەتی و خووی جەبار لەلایە
ئەگەر واز بهێنێت ئەوە باشە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت لە دزی ئەوە هەمووی
بەبەڵگەوە بڵاودەکەینەوە.
هەروەها جگە لە دزینی نامەکانی مۆبایل، ئەو جەبار ناوە بەشی سروود و
بەشی بلوتوسی وەک خۆی کۆپی کردووە، بۆخۆتان بڕۆن سەیرن بکەن (مانگە لە
چواردەیە پێویست بە پەنجە درێژکردن ناکات). ئەو جەبار ناوە چاک دەزانێت
ئێمە لەم نووسینەدا زۆرمان خاتر گرتووە، چونکە زۆر شتی دیکەش هەیە، بەڵام
ئێمە چاوەڕوان دەکەین تاکو تۆبەیەکی نەسوح دەکات و دەگەڕێتەوە سەر رێی
راست.
فەرموون سەیری بەشی نامەکانی مۆبایلی ماڵپەڕی سەباح مەجید بکەن
www.kurdi.sabahmajid.com/mobilnama.htm
لێرە دزییەکەی جەباری مشەخۆر ببینە
http://www.jebar.info
خزمەتکاری ئێوە و برا بچووکی هەمووتان :
هەکار
قەرەچوغی/ بەڕێوەبەری ماڵپەڕی سەباح مەجید
|